هاوردەكردنی چەند میوە و سەوزەیەك بۆ عێراق و هەرێم قەدەغەكرا


ژیان: 
وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاوردەكردنی چەند بەرهەمێكی كشتوكاڵی بە شێوەیەكی كاتی قەدەغە كرد و بڕیارەكە دەروازەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، هەریەكە لە بەرهەمەكانی (تەماتە و خەیار و پەتاتە و باینجان و كاهوو، قەرنابیت، گێزەر، نەبەگ، شوتی، كەلەرم، كاڵەك، سیر، جۆ، گەنمەشامی) هاوردەكردنیان  بۆ سنوری عێراق قەدەغەیە. 

ئەو وەزارەتە رایگەیاندووە تا كۆتایی هاتنی بەروبومی ناوخۆ ئەو بەرهەمانە هاوردەكردنیان قەدەغەیە، مەبەستی "بڕیارەكە بۆ پارێزگاریكردنە لە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانە بۆ جوتیاران تا بەردەوامبن لەسەر بەرهەمهێنان".

ئەو وەزارەتە لە نوسراوەكەیدا داوای لە سەرجەم خاڵە سنورییەكان كردووە، چاودێرییەكانیان توندوتر بكەن لە خاڵە گومرگییەكان بۆ ڕێگرتن لە هاتنەناوەوەی ئەو بەروبوومە كشتوكاڵیانە لە دەروەی وڵات.