فەرەنسا: گۆڕانكاری بە ئەركی راوێژكارەكانمان لە عێراق ناکەین


ژیان: 
دوای ئەوەی هۆڵەندا و ئەمریكا بڕیاری كشاندنەوە و راگرتنی چالاكیەكانیان لە عێراقدا فەرەنسا رایگەیاند راوێژكارەكانیان لە ئەركەكانی خۆیان بەردەوام دەبن. 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەمریكا بڕیاریدا بەشێك لە كارمەندەكانی باڵوێزخانە و كونسوڵگەریەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بكێشێتەوە، هۆڵەنداش مەشقی بە هێزە عیچراقیەكان و پێشمەرگە راگرت. 

كەمێك لەمەوبەر سەرچاوەیەك لەوەزارەتی بەرگری فەرەنسا رایگەیاند: لەم قۆناغەدا هیچ گۆڕانكارییەك لەئەركی راوێژكارە سەربازییەكانمان لەعێراق رونادات  لە ئەركەكانیان بەردەوام دەبن.