ئیكسۆن مۆبیل كارمەندەكانی لە عێراق دەكێشێتەوە


ژیان: 
كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل فەرمانبەرەكانی لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق كشاندەوە، كۆمپانیاكاش بۆ ئەو كارماندانەی كە ماونەتەوە ئیستەمی ئەمنی خۆی توند كردووەتەوە.

فەرمانبەریچكی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لە شاری بەسەر بە كەناڵی (روسیا الیوم)ی راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ وەك هەر رۆژێكی ئاسایی كارەكانمان رایی دەكرد، بەڵام دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیدارەی كۆمپانیاكە ئێمەی ئاگاداركردەوە، كە مەترسی لەسەر ژیانی ئێمە هەیە". 

ئەو فەرمانبەرانەی كۆمپانیا ئەمریكیەكە ئاشكراشیكردووە "كۆمپانیاكەیان رێكاری ئەمنی توندی گرتووەتەبەر و داواشی لەو كۆمپانیایەی ئاسایش كردووە كە ئەركی پاراستنی ئێكسۆن مۆبیلی لە ئەستۆیە، ژمارەی ئۆتۆمۆبیلەكان بۆ گواستنەوەی فەرمانبەرەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی بەسرە زیاد بكات".

كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل كاتێكی بۆ گەڕانەوەی فەرمانبەرانی بۆ سەر كارەكانیان دیاری نەكردووە، بەڵام بۆ ماوەیەكی نادیار ژمارەیەك فەرمانبەری خۆجێی بەسرە لە بارەگای كۆمپانیاكە دەمێننەوە، كارەكانی كۆمپانیاكە بەڕێوەدەبەن.