سعودیە: حوسیەکان بەشێکن لە سوپای پاسداران

وێستگەی گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى كۆمپانیاى ئارامكۆ

ژیان:

سعودیە، ئێران تۆمەتبار دەکات کە پشتگیری لە حوسییەکان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر بۆرییەکانی نەوتی وڵاتەکەی، ڕاشیدەگەیەنێت، حوسییەکان بەشێکن لە سوپای پاسداران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سعودیە ڕایگەیاند، ئێران لە ڕێگەی حوسییەکانەوە هێرشی کردووەتە بۆرییەکانی نەوتی وڵاتەکەمان، و دەیەوێت ئامانجەکانی ئێمە بپێکێت.

دەشڵێت، حووسییەکان بەشێکن لە سوپای پاسداران.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە ڕایانگەیاندبوو، ئەمریکا لەو باوەڕەدایە کە ئێران لە پشت هێرشەکەی بۆرییە نەوتەکانی سعودیەیە.

نیوه‌ڕۆى ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 14ى ئایارى 2019 هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو وێستگەی گواستنه‌وه‌ى نه‌وت لە سعودیه‌، هاوکات  حوسییەكانی یەمەن بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت.