نەمسا؛ یاسایەکی نوێ لەبارەی سەرپۆشەوە دەرکرا

سەرپۆش لە نەمسا قەدەغە کرا

ژیان:

نەمسا یاسییەکی لەبارەی قەدەغەکردنی سەرپۆش پەسەندکرد و رێگا نادات خانمانی موسڵمان لە قوتابخانەکان سەرپۆش لەسەربکەن.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، یاساکە بە پشتگیری هەردوو پارتی راستڕەوی OVP و FPO پەسەندکراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لەبەرامبە پەسەند کردنی ئەو یاسایە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی نەمسا دژی یاسەکە دەنگیان دا.

هەردوو پارتی پاڵپشتیکەری یاساکە دژی وەرگرتنی پەنابەرانن لە لایەن وڵاتەکەیانەوە و لە مانگی رەمەزانیشدا یاساکەیان بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد.

جێی باسە، کۆمەڵگەی ئیسلامی لە ئۆستریا رەخنەیان لە یاساکە گرتووە و بە رەگەزپەرستی دژی ئیسلام ناوی دەبات.