نەمسا سەرپۆشی قەدەغە كرد


ژیان: 
بە گوێرەی یاسایەكی پەرلەمانی وڵاتی نەمسا پۆشینی سەرپۆش لەمەودوا لە نێو قوتابخانە سەرەتاییەكاندا قەدەغەیە و رێگا بە بەكار هێنانی نادرێت. 

لەپەرلەمانی نەمسا دەنگدان بۆ پڕۆژە یاسای سەرپۆش كرا كە لەلایەن دوو پارتی راستڕەوی ئەو وڵاتەوە پێشكەش كرابوو  بەزۆرینەی دەنگ پەسەند كراو بوە یاسا.

بەگوێرەی یاساكە چیتر ڕێگە بە بەكارهێنانی سەرپۆش لە خوێندنگە سەرەتاییەكان نەدرێت. یاساكە ڕەوانەی حكومەت كردووە بۆ جێبەجێكردنی، بەگوێرەی یاساكە سەرجەم ئەو سەرپۆشانەی بەهۆی لایەنی ئاینییەوە بەكاردەهێندرێن قەدەغە دەكرێت واتە تەنها سەرپۆشی ئیسلامینە كە یاساكە دەیگرێتەوە.