ژمارەیەکی زۆر چەکداری حووسی لە یەمەن کوژران

حووسیەکانی یەمەن

ژیان:

له‌ ئەنجامی پێکدادانەکانی شارۆچكه‌ی قوتوبا-ی پارێزگای دالی لە یەمەن 80 چه‌كداری حوسی كوژران كه‌ له‌ نێویاندا فه‌رمانده‌یەکی حووسیەکان هەیە.

ماڵپه‌ری سوپای یه‌مه‌ن‌ ئاشکرایکردووە، هێزه‌ سه‌ربازییه‌كان كه‌ هێزه‌كانی خۆڕاگری گه‌ل پشتیوانیان ده‌كه‌ن به‌رده‌وامن له‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان له‌ پارێزگای دالی.

له‌ ئەنجامی ئه‌و پێكدادانه‌ی له‌ شارۆچكه‌ی قوتوبا روویدا كه‌ له‌ ژێر ده‌ستی حوسییه‌كان ده‌رهێندراوه‌ته‌وه‌ 80 چه‌كداری حوسی كوژراون كه‌ فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی محه‌ممه‌د سه‌نهانی-یشان له‌ نێودایه‌.

ڕوونیشیانکردووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارە حووسییەکان بریندار بوون.

هاوکات ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، ده‌ست به‌ سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێر، ئۆتۆمبێل، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حوسییه‌كاندا گیراوه‌.