لە شەڕێكدا 80 چەكداری حوسی كوژران


ژیان: 
لە ئەنجامی شەڕێكی حوسیەكاندا كە بە هاوپەیمانی وڵاتی ئێران ناسراون لە یەمەن 80 چەكدارری ئەو گروپە كوژران كە فەرماندەكشیان لەناویاندایە. 

لە شارۆچكەی قوتوبا-ی پارێزگای دالی وڵاتی یەمەن گروپێكی چەكداری حوسی لە رووبەڕوبونەوەیەكدا، 80 چەكداریان لێكوژرا، لەلایەن هێزە سەربازیەكانی ئەولاتەوە كە هاوپەیمانی عەرەبی پشتیوانیان دەكەن. 

ئەو شارۆچكەیە لە ئێستاادا لە ژێر دەستی حوسیەكان دەهێندراوە و فەرماندەی ئەو گرووپە چەكدارە بەناوی محەممەد سەنهانی لە ناو كوژراوەكاندا بووە.