شەش چەكداری حەشدی شەعبی بەهۆی وەرگەڕانی پاسەوە گیانیان لەدەستدا

ئەو پاسەی وەرگەڕاوە و هێزەکانی حەشدی شەعبی تێدا بووە

ژیان:

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگری شارستانی پارێزگای دیالە رایگەیاند، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی نەفەرهەڵگر لە پارێزگای دیالە، شەش چەكداری حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "زانیاریمان پێگەیشت، ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە قەزای بەلەدرووز لە پارێزگای دیالە وەرگەڕاوە، دەستبەجێ تیمەكانی فریاكەوتن لە بنكەی شارستانی بەرگری بەلەدرووز گەیشتنە شوێنی رووداوەكە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، "لەئەنجامی ئەو رووداوە، شەش چەكداری حەشدی شەعبی گیانیان لەدەستدا و 28ـی دیكەش برینداربوون".