سلێمانی؛ دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر لەم جۆرە سیرە

ئەو بڕە سیرەی کە دەستی بەسەردا گیراوە

ژیان:

لیژنەی كۆگاكانی سەر بەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی خراپبوون و دەرنەچوونی لە پشكنین، بڕێكی زۆر سیری خۆشكراوی خۆماڵی دەستی بەسەرداگیرا.

لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەگومانی خراپبوونی دەست بەسەر (23) دەبە سیری بە ڕووبە‌هەنار خۆشكراوی خۆماڵیدا گرتووە.

ئاشکراشی کردووە، دووجار نمونەی سیرەكە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كراوە بۆ پشكنین و دەركەوتووە خراپبووە و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نییە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی سیرە خۆشكراوەكە لەناو دەبرێت.