رووداوێكی هاتوچۆ لە گەرمیان قوربانی لێكەوتەوە

ڕووداوە هاتوچۆکەی ئەمڕۆی ڕێگەی کەلار

ژیان:

ڕوداوێكی پێكدادانی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕێگای كەلار – ناحیەی قۆرەتوو روویداوە و كەسێكیش بەوهۆیەوە بەسەختی برینداربووە.

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە ڕوداوێكی پێكدادانی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەڕێگای كەلار – ناحیەی قۆرەتوو روویداوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ڕوداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبیلێكی جۆری (نیسان سەنی تەكسی- مارسیدس بارھەڵگر) لەئەنجامدا شۆفێری نیسان تەكسیەكە بەسەختی برینداربووە، بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتی كەلار كراوە و زیانی مادی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوتووە.