لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس بریندار بوون


ژیان: 
لەسەر ڕێگای كەلار سلێمانی بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ كەس بریندار بون كە دوانیان منداڵن.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە، لەسەر ڕێگای كەلار- سلێمانی لەگوندی عیسای، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت تاهۆ و تویۆتا كرۆلا تەكسی، سێ كەس برینداربون كە شۆفێر و سەرنشینی تەكسییەكە بون، هەردوو بریندارەكەش منداڵی شۆفێرەكەبوون.

بەڕٍوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، روداوەكە لەكاتێكدا رویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت بەئاراستەی كەلار هاتووە و تەكسیەكە لەڕێگەی لاوەكیەوە هاتوەتە سەر ڕێگای سەرەكی لەكاتی ڕوداوكەدا هەردو ئۆتۆمبێلەكە  ڕۆشتونەتە ئاراستەی بەرامبەر.