بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە 7 كرێكار برینداربوون


ژیان: 
بە هۆی رووداوێكی هاتوچۆوە 7 كرێكار لە شاری رانیە بریندار بوون برینی یەكێكیان قورسە. 

لەسەر رێگای دەربەندی رانیە، لە ناوچەی قوڕەگۆحەوت، ئۆتۆمبێڵێك لە جۆری تۆیۆتا كرۆلا، خۆی دەكێشێت بە دارو ستونێكی كارەبادا و بەهۆیەوە سەرجەم سەر نشینانی ئۆتۆمبێلەكە بریندار دەبن. 

سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەكە لە كرێكاری گەڕاونەتەوە لە پارشێوەوە لەسەر كاربوونە، دوای تەواوبوونی كارەكەیان گەڕاونەتەوە و توشی روداوەكە بوون.