ڤارین سالار: دیزاینی جل‌و بەرگی كوردی ناكەمە سەردەمیانە

ڤارین سالار

ژیان: هۆزان عیرفان

خانمە دیزاینەر‌و نمایشكاری جلوبەرگی كوردی ڤارین سالار یەكێكە لە دیزاینەرانی جلوبەرگی كوردی‌و كۆمەڵەیەكی تایبەت بە دیزاینی جلوبەرگی كوردییان پێكهێناوە، خاوەنی چەندین نمایشە بۆ خستنەڕووی جلوبەرگی رەسەنی كوردی، سەرەتای دەستپێكردنی بەكاری دیزاین بۆ قۆناغی سێی زانكۆی دەگەڕێتەوە.

ڤارین سەبارەت بەهۆكاری هەڵبژاردنی كاری دیزاین‌و نمایشی جلوبەرگی كوردی  ووتی " جل‌و بەرگی رەسەنی كوردی بە جوانترین جل‌و بەرگی جیهانی دەزانم، بۆیە كاری چنین‌و دەستی لەسەر دەكەم‌و بەهەمان شێوە جل‌و بەرگی مۆدە‌و ئاهەنگیش كاری لەسەر دەكەم".

ڤارین ئێستا كار لەسەر كردنەوەی بوتیكێكی تایبەت بەدیزاین‌و چنین‌و كاری دەستی‌و جل‌و بەرگ دەكات لەگەل خانمێكی تر، لە هەردوو تەمەن گەورە‌و منداڵ‌و بەهەمان شێوە دیزاین كردن بۆ پیاوان، بوتیكەكەیان وەك V&R designs  كار دەكات، ڤاریا بەردەوام بە دیزاین‌و كاری نوێ‌ لەوێ خزمەت دەكات‌و كە ستافێك كاردەكەن وەك دیزاین ئارایشتگا‌و فۆتۆگرافەر مۆدێل، هەروەها گروپێكی خانمانی دیزاینەریان پێكهێناوە كە كار لەسەر رێز‌و خوشەویستی نێوان هاوپیشەكان دەكەن‌و پێكەوە كار بو ئەوە دەكەن خانمانی دەست رەنگین دەربخەین‌و ئەزمونیان پیشان بدەین.

ڤاریان باسی لەوەشكرد، جل‌و بەرگی كلتوری كوردی لەسەر هەمان دیزاین‌و رەسەنایەتی خۆیی كاری چنینی بۆ دەكەم شێوازەكەی ناگۆڕم، چونكە جلوبەرگی كلتوری شتێك نیە بیكەی بە مودێرن‌و سەردەمیانە ئەوكات لە رەسەنایەتی‌و كلتوری دەردەجێت، بەڵام كار لەسەر جلوبەرگی مۆدەی سەردەمیانە دەكەم.

سەبارەت بەو گلەییەش كە جلی ئێستای كوردی شێوێنراوە ڤارین رونیكردەوە،  ئەوەی كە قسەی لەسەرە جل‌و بەرگی كوردی شێوێنراوە، هەندێك دیزاینەر كاریان لەسەر دیزاینەكەی كردوەو تێكیان داوە، واتە لەشێوازی كۆن هاتونەتە دەرەوە‌و بەشێوەی سەردەمیانە كاریان تێدا كردووە كە ئەمە لەگەڵ جلی كوردی ناگونجێت.

ڤارین پێشی وایە گرنگە دیزاینەر خاوەن بڕوانامە بێت‌و پسپۆری بواری دیزاین‌و هونەری بێت، چونكە ئەوكات زانستیانە كار لەسەر بەبەتەكان دەكات‌و ئەو كات دەزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ كارەكەی بكات.

ڤارین كە ئاواتی ئەوەیە بتوانێت جلی كوردی لە وڵاتان نمایش بكات، بەڵام نایشارێتەوە كێشەی كەمی ئەو كچانەی نمایشی جل دەكەن هەیە بەجۆرێك  كچێك كە نمایشی جل دەكات پێویستە باڵای بەرز بێت‌و كێشی زۆر نەبێت‌و شێوەی گونجاوبێت.