ئەمیر موراد: گۆرانی ئێستا گۆرانی سناپ چاتە

ئەمیر موراد و ئالان جەمال

ژیان: رابەر رەشید

ئەمیر موراد، هونەرمەند، گۆرانیەكانی ئێستا بە گۆرانی سناپ چات دەزانێت بەهۆی ئەوەی مانەوەی ئەم گۆرانیانە تەنها چەند مانگێكە.

ئەمیر ئیسماعیل موراد، لە ساڵی ١٩٧٩ لە دایك بووم لە شارە جوانەكەی رانییە‌و ماوەی ١٥ ساڵە لە وڵاتی سوید دەژیت.

سەرەتای دەستپێكردنی كاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆساڵی ٢٠١٠، ئەمیر حەز بەكاری زۆرو بۆرناكات، هەچەندە بەرهەمی نوێی بەڕێوەیە، پێشی وایە گۆرانی ئێستا سێ مانگ زیاتر بڕ ناكات، بۆیە پێیان دەڵێت، گۆرانی سناپ چات‌و بەس.

ئەمیر پەیوەندی تەنها لەگەڵ  هونەرمەند ئالان جەمال زۆر خۆشە، گۆرانی هەستیش زۆر تایبەتە لەلای، بەهۆی ئەوەی تیكست و ئاوازی هی خۆیەتی هەرچەندە بۆ كەسێكی تایبەتی نەوتووە.