گەرمیان؛ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک کەسێک بریندار بوو

ئەو ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕاوە

ژیان:

هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، به‌هۆی به‌كارهێنانی مۆبایل روداوێكی هاتوچۆ له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان رویدا و به‌هۆیه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبیلێك به‌ سوكی برینداربوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند، روداوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی "ملەی بەردەسور" رویداوه‌ و به‌هۆی به‌كارهێنانی مۆبایله‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبیلێكی جۆری مینی پاس وه‌رگه‌ڕاوه‌.

ئاماژەی بەوەشداوە، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و دوای وه‌رگه‌ڕانی به‌ سوكی بریندار بووه‌.