لە رووداوێكی هاتوچۆدا چواركەس بونە قوربانی

وێنەی روداوەکە

ژیان: 
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا كە بە هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە قەزای كەلار روویدا، چوار ئەندامی خێزانێك بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند "لە رووداوێكی ھاتووچۆدا، بە هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە گەڕەكی كەلاری كۆنی لە قەزای كەلار، چوار كەس بریندار بوون كە دووانیان منداڵن".

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیەكە، دوو بریندارەكەیتر ئافرەتێك و پیاوێكن، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی، گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار.

رووداوەكە لەنێوان دوو ئۆمبێلی جۆری مارسیدس و تۆیۆتا هیلۆكس بووە و هەر چوار بریندارەكە، سەرنشین و شۆفێری مارسیدسەكە بوون، هۆكاری رووداوەكەش بە هۆی خێراییەوە بووە.