گەورەترین گرێبەستی هاوسەرگیری لە عێراق ئەنجامدرا

ئافرەتەكە دووكوڕی هەیە ئەگەر جیابونەوە ببێت پیاوەكە 8 ملیار دینار دەدات

ژیان: 
دادگای باری كەسێتی بەغداد گرێبەستێكی هاوسەرگیریی بڕێكی زۆر جیاوازی پارە ئەنجامدا ئافرەتەكەش دوو كوڕی لە هاوسەرێكیتری هەبووە كردویەتیە مەرجیش بەخوێ بكرێن. 

بەگوێرەی گرێبەستێكی هاوسەرگیری كە میدیا عێراقیەكان بڵاویان كردووەتەوە، ئەمڕۆ لە سەرۆكایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەغداد و لە دادگای باری كەسێتیی كەرخ تۆماركرا، تیایدا هاوسەر گیریەكە لەسەر بڕی 3 ملیار دیناری ئامادە و 5 ملیار دیناری قەرز ئەنجام درا. 

ئەو هاوسەرگیریە لە نێوان هەریەكە لە فەرحان سەوادی غەراوی و نەدا محەمەد لەتیف ئەنجامدراوە و هەردوو كەسەكە ئامادە بوون لەبەردەم دادگادا. 

لە بەڵگەنامەی گرێبەستی هاوسەرگیرییەكەدا هاتووە، پیاوەكە بەڵێنیداوە بە بەخێوكردنی دوو كوڕی ئافرەتەكە، كە لە هاوسەرێكی دیكەیەتی و بە پێچەوانەوە بەرپرسیار دەبێت لەبەردەم یاسادا.