شێوازی قژی گونجاو بۆ روخسارە جیاوازەكان


ژیان: 
شێوەی روخسار تەنیا تەنها بۆ دیاری كردنی ماكیاژ و چاویلكە گرنگ نیە بەڵكو بۆ ئەوەی قژیش رێك بخەیت پێویستت بەوەیە كە بە گوێرەی شێوەی روخسار قژت رێك بخەیت.  

روخسار چەند شكڵێكی هیڵكاری بۆ دەكرێت كە بەو شێوەیە دەتواندرێت شیوازی تەسریحەی قژیش رێك بخرێت. 

ـ روخساری چوار گۆشەیی: بۆ ئەم مەبەستە بە دوای مۆدێلی درێژی قژدا بگەڕێن و دەبێت قژتان لوول نەبێت، بەڵكو ساف بێت.

مۆدێلی كورت روخسارتان زیاتر چوارگۆشەیی دەردەخات، بۆیە پێویستە خۆت لەو جۆرە رێكخستنەی قژ بپارێزیت.

ـ روخساری خڕ: جۆرێك بكەن كە روخسارتان باریكتر و درێژتر دەربكەوێت، بەمجۆره روخسارتان‌ جوانتر دەردەكەوێت. نابێت مۆدێلی كوڕانە بەكار بێنن یان پێشەوەی قژتان زۆر ساف بكەن و یان هەمووی بۆ پشتەوە ببەستن.

ـ روخساری هێلكەیی: باشترین جۆری روخسارتان هەیە و هەموو جۆرە ئارایشێكی قژ بۆ ئێوە شیاوە. بەڵام زیاتر مۆدێلی گوارەیی بۆ ئێوە گونجاوە.

ـ روخساری لاكێشەیی: پێویستە روخسارتان كورت و پان دەربخەن و بۆ ئەم مەبەستە قژتان تا نزیك چەناگە بێنە خوارەوە و چەندە قژتان كورت بێت باشترە.

ـ روخساری سێ گۆشەیی: بە شێوەیەك قژتان رێك بخەن كە ناوچەی ناوچاوان زیاتر دەربكەوێت و چەناگە و گۆناكان كەمتر و بۆ ئەم شێوە روخسارە مۆدێلەكانی لوول و حاڵەتدار گونجاوە. نابێت مۆدێلی درێژ هەڵبژێرن، چونكە ناوچاوان و بەشی سەرتان پانتر دەردەكەوێت.