ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت

دیناری عێراقی

ژیان:

لە درێژەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم و بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتێك و دوو شوێنە دیكە دابەش بكات. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 11 ی حوزەیرانی 2019 مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و مووچەی كەس و كاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت. 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچە پشت دەبەستێت بە بڕی 378 ملیاری دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو پارەیەی بەغدا مانگانە رەوانەی دەكات كە بڕەكەی 522 ملیۆن دۆلارە بە موچەی پێشمەرگەشەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تا 25ی ئەم مانگە موچەی سەرجەم موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت، ئەوەش دوای گەیشتنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە.