ئەحمەد خەلیل و جێگر میدیا كۆنسێرتێك ساز دەكەن

ئەحمەد خەلیل و جێگر میدیا

ژیان:
هونەمەندانی گۆرانیبێژ "ئەحمەد خەلیل و جێگر میدیا حوسێن"، کۆنسێرتێکی جەماوەری لە شاری سلێمانی ئساز دەكەن.

جێگر، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)، چەند وێنەیەكی خۆی و هونەرمەند ئەحمەد خەلیلی بڵاوكردۆتەوەو نوسیویەتی" 2019/7/6 لە سلێمانی کۆنسێرتێکی جەماوەری ساز دەکەین".

ئەحمەد خەلیل، خەڵكی سلێمانییە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، گۆرانی و كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێکی زۆریان هەیە.

جێگر میدیا حسێن لەدایکبووی شاری سلێمانییە و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، چوار ئەلبوومی گۆرانیی هەیە و بەشێکی زۆریش لە گۆرانییەکانی لە دانیشتنە میللییەکاندا پێشکەش دەکات.