ڤیدیۆ؛ قژی بتهۆڤن لە زیادکردنێکی ئاشکرا دەفرۆشرێت

بتهۆڤن

ژیان:

دەزگای سۆتبیزی بەریتانی، چەند تاڵی لە قژی میوزیکسیانی ناسراوی ئەڵمانی لۆدڤیغ ڤان بدهۆڤن کە خۆی لە ساڵی 1826 دابووی بە هاوڕێ پیانیستەکەی خستە زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ فرۆشتن.

تاڵە قژەکانی بتهۆڤن لە چوارچێوەیەکی سەدەی نۆزدەهەم دایە و بۆ ماوەیەکی درێژ وەک میراتێکی گرانبەها لە ماڵی هالم، ئەو پیانیستەی بتهۆڤن قژەکەی وەک دیاری دابوویە، پارێزگاری لێکراوە.

ئەو نرخەی بۆ قژەکەی بتهۆڤن داندراوە 15 هەزار پاوەندە، بەڵام سایمۆن مگوایەر یەکێک لە بەڕێوەبەرانی زیادکردنە ئاشکراکە ڕایگەیاندووە، لەوباوەڕەدایە نرخەکەی زۆر لەوە زیاتر بچێتە سەرەوە.

لۆدڤیغ ڤان بدهۆڤن، لەدایکبووی ساڵی ١٧٧٠ ی شاری بۆنی وڵاتی ئەڵمانیا، وەک کوڕی مۆزیکژەنێکی فەرمی کۆشکی شاری بۆن  لەدایک بوو.

بتهۆڤن بە کەسێکی نوێگەر ناسراوە لە مێژووی هونەری ڕۆژئاوای دا، بە باوکی هونەری ڕۆمانتیکی دادەندرێت، هەرچەندە کە لە قۆناغی یەکەمی هونەریدا زۆربەی ئاوازەکانی لە قاڵبی هونەری کلاسیکدابوون بە هۆی کاریگەری (مۆزارت،هادین)

ناوبراو لە ساڵی 1827 لە ڤییەنا کۆچی دوایی کردووە.