ماڵپەرە سێكسیەكان مقۆمقۆی پەرلەمان، حكومەت‌و ئاین

قەدەغەكردنی ئەو سایت‌و پەیجە سێكسییانە رێگرییە لە ئازادیی سێكسی گەنجان
شارەزایەكی كو‌لتووری نێودەوڵەتی، قەدەغەكردنی ماڵپەڕە سێكسییەكان بە كارێكی خراپ ناو دەبات‌

ژیان: دیمەن ئیسماعیل

"قەدەغەكردن‌و لابردنی پەیج‌و ئەكاونتە سێكسییەكان كارێكی خراپە، چونكە منێكی بێ هاوسەر شەوان ئەگەر سەیری نەكەم وەك‌و ئەوا وایە شتێكم ونكرد بێت". ئەمە قسەی ئەحمەد یونس(22) ساڵی خوێندكاری زانكۆی گەرمیانە.

لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، پڕۆژەیاسای بۆ بلۆكردنی ماڵپەڕو سایتە سێكسییەكان بە واژۆی 25 پەرلەمانتار پێشكەشی پەرلەمان كرا بەڵام نەخرایە بەرنامەی كراو نەبووە یاسا، لە ئێستادا جارێكی دیكه‌و به ‌شێوەیەكی فراوانتر پێشكەشی پەرلەمان دەكرێتەوە بۆ بڕیاردان لەسەری، هاوكات لە مانگی براردوو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا ماڵپەڕە سێكسییەكان لە عێراق قەدەغه ‌بكرێت‌و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی پەیوەندییەكان‌و تەكنولۆژیای زانیاریی رراسپارد بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

بەڵام هەر ئەوكاتە وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا پابەندی ئەو بڕیارەی پەرلەمانی عێراق نەبێت.

بەشێك لە هاوڵاتییان رێگریكردن لە ماڵپەڕە سێكسییەكان بە كارێكی باش ناو دەبەن‌و پێویایە ئەو ماڵپەڕانە هۆكارێكە بۆ تێكچوونی شیرازەی خێزان، هەندێكی دیكەش پێیانوایە پێوسیت ناكات بڕیاری قەدەغەكردنی بدرێت.

ئاسیا محەمەد(20 ساڵ)، دانیشتووی شاری كەلارە بۆ ژیان  وتی "ئەوە بڕیارێكی باشە، ئەگەر رێگری لە بەكارهێنانی ئەو پەیج‌و سایتە سێكسییانە بكرێت‌و پەرلەمانی كوردستان‌و عێراقیش ئەوە بڕیارە بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە، چونكە دەبینین رۆژانە خەڵك ئەو پەیج‌و سایتانە دەكاتەوە ئەوەش شتێكی باش نییه"،

بەڵام گوڵاڵە قادر ركە دانیشتوی شاری سلێمانییە دەڵێت "یەكێكم لەوانەی لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان‌و سایتە سێكسییەكان بەشدارم‌و بەردەوام تەماشایان دەكەم، چونكە ئەوە حەزێكە‌و لێی نابڕێتەوە‌و چێژی لێ وەردەگرێت".

"قەدەغەكردن‌و لابردنی پەیج‌و ئەكاونتە سێكسییەكان كارێكی خراپە، چونكە منێكی بێ هاوسەر شەوان ئەگەر سەیری نەكەم وەك‌و ئەوا وایە شتێكم ونكرد بێت". ئەمە قسەی ئەحمەد یونس(22) ساڵی خوێندكاری زانكۆی گەرمیانە.

شارەزایەكی كو‌لتووری نێودەوڵەتی، قەدەغەكردنی ماڵپەڕە سێكسییەكان بە كارێكی خراپ ناو دەبات‌و پێیوایە ئەوە رێگرییە لە ئازادی تاك.

ستار باقی، پسپۆڕو شارەزا لە بواری كلتووری نێودەوڵەتی بۆ ژیان  ووتی "قەدەغەكردنی ئەو سایت‌و پەیجە سێكسییانە رێگرییە لە ئازادیی سێكسیی گەنجان، كە لەو رێگەوە مومارەسەی ئارەزووەكانی خۆیان دەكەن‌و ئەمە لە هەموو مرۆڤێكدا ئەم حەز‌و ئارەزوە بوونی هەیە".

وتیشی "من دەپرسم لە پەرلەمانی كوردستان خەڵك پەلاماری ئافرەت بدات باشترە یان چێژ لەو سایت‌و ئەكاونتە سێكسییانه ‌وەربگرن؟ بەپێی توێژەینەوەكان لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە 7 هەزار سایت‌و پەیجی سێكسی هەیە كە رۆژانە 3780 كەس سەردانی مالپەرە سێكسیەكان دەكەن، بۆ لە هیچ وڵاتێك كێشەی دروستنەكردوە‌و بۆچی لە كوردستان د‌روستیدەكات؟".

بەشێك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، بەنیازن لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی فراوانتر كار بۆ داخستنی پێگەو ماڵپەڕە سێكسییەكان بكەن.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بۆ ژیان ئاماژەی بەوەكرد، لە خولی پێشوودا پڕۆژە یاسایەكیان پێشكەشكرد‌و لەم خولەی پەرلەمان بە شێوەی فراوانتر پێشكەشی دەكەنەوە.

دەشڵێت "لە پڕۆژەكە باس لە رێكخستنەوەی كاری ماڵپەڕە ئەلیكترۆنییەكان دەكات، لە ناویشیاندا ئەو سایتە خراپانەی شیرازەی خێزان تێكدەدەن‌و زیانی بۆ تاكەكانی كۆمەڵگا هەیه".

بەپێی بنەماكانی ئایینی ئیسلام، ئەوانەی تەماشای ماڵپەڕە سێكسییەكان دەكەن گوناهبارن‌و سزادەدرێن.

عەلی خان، مامۆستای ئایینی لە مزگەوتی قازی محەمەد لە كەلار بۆ ژیان ووتی "تەماشاكردن‌و سەیركردنی گرتە‌و فیلمی سێكسی تاوانە‌و ناشەرعییەو سزای دواڕۆژو ئاگری جەهەننەم بۆ ئەو كەسانەیە كە بكەری ئەو كارەن‌و ئەوانەشی تەماشای دەكەن".

بە بڕوای دەروناسێك، ئەوانەی سەیری ماڵپەڕە سێكسیییەكان دەكەن زیانیان پێدەگات‌و لەرووی دەروونییەوە تووشی هەڵە دەبن. كارزان فوئاد، توێژەری دەروونی  بۆ ژیان، وتی: "ئەو كەسانەی تەماشای فیلم‌و گرتەی ررووت‌و سێكسی دەكەن له بارێكی خراپی دەروونی ناجێگیردا دەژین‌و دەیانەوێ لەو رێگەی بینینەوە حەزو چێژەكانیان پڕبكەنەوە، كە ئەوەش زیانی دەروونی‌و كۆمەڵایەتی هەیه‌و تاك بەرەو خراپەكاری دەبات".

وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم، ئەنجامنەدانی رێككارەكان بۆ بۆ پڕۆژەكە لەلایەن پەرلەمانەوە بە هۆكاری دواكەوتنی پڕۆ‌ژەكە دەزانێت‌و باسی ئەوەش دەكات، كە لە دەرەوەی پەرلەمانیش گفتوگۆی زۆر لەسەر كراوە.

فەرهەنگ گۆمەشینی، وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری بۆ ژیان  وتی "بە هۆی دواكەوتنی پڕۆژە یاساكانی سەرۆكایەتیی هەرێم‌و پڕۆژەكانی تر راگیراوە، بەڵام لە داهاتوو یەكێك دەبێ لەو پڕۆژانەی كە پەرلەمانی كوردستان تاووتوێی دەكات، چونكە لە دەرەوەی پەرلەمانیش زۆر گفتوگۆی لەسەر كراوە".

وتیشی "هەركاتێك پەرلەمان بڕیاری لەبارەی داخستنی ماڵپەڕە سێكسییەكاندا، ئەوكات قسەی خۆیان دەبێت".