ماوەی دوور كەوتنەوەی ئارسەر دیاری كرا


ژیان: 
ماوەی دوور كەوتنەوەی ئارسەر دیاری كرا و بۆ یەكەمین یاری بەرازیل لە جامی كوپا ئەمریكا یاری ناكات بەهۆی ئەو پێكانەی لە رانیدا توشی بووە. 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگەیاند، ئارسەر مێلۆ، ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی بەرازیل بە هۆی ئەو پێكانەی تووشی بووە، ناتوانێت لە یاریی یەكەمی هەڵبژاردەكەیدا بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا یاریی بكات.

رۆژنامەكە لە زاری سەرچاوەیەكەوە گواستویەتیەوە دوای ئەوەی پشكنینی پزیشكی بۆ یاریزانەكە كراوە، دەركەوتووە بەهۆی ئەو پێكانەی لە رانیدا تووشی بووە، ئارسەر پێویستی بە پشووی زیاتر هەیە و لە یارییەكەی بەرەبەیانی رۆژی هەینی بەرامبەر بۆلیڤیا یاریی ناكات.