ئالای ئیحتیلال

دیمەنی شەقامێکی هەولێر لە رۆژی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم

ژیان: شادمان مەلا حەسەن
هیچ پێم ناخۆش نیە ئالای عێراق لە كوردستان هەبێت .نەوەك لەبەر خۆشەویستی ئەو ئالایە .بەلكو بەپێی واقع و قانوون هەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق .پێشم خۆش نیە كە سەر بەعێراقین ,بەلام چارەنووسە و كەوتوینەتە ئەم ناوچەیە ,بە حەز بوایە حەزم دەكرد كوردستان لەناوجەرگەی ئەوروپا بووایە چەند وڵاتێكی ئارام و لەسەر خۆی وەك سویسرا و لۆكسمبۆرگ و هۆڵەندا و لینیشتاین دراوسێمان بوونایە نەوەك ئەم جڕوجانەوەرانەی وەك تورك و عەرەب و عەجەم.

بەلام هەمیشە ژیان واقعە نەوەك خەیاڵ ,ئەو واقعەی كەهەیتە ئەوە بكە بەرنامەی خۆت و باش بیقۆزەوە بۆ ئەوەی ژیانی خۆت و میللەتەكەتی پێ خۆش بكەی. كاتێ دەیانگوت دەوڵەت دروست دەكەین ئالای عێراقیان توڕ هەلدەدا گالتەم لێدەهات ,چونكە دەمزانی ئەوە تەنها چەند دروشم بازێك بۆ پەردەپۆشكردنی دزی و كارە ناشیرنەكانی خۆیانە .ساڵی 2017 كاتێ مام جەلال كۆچی دوایی كرد سەرۆك كۆماری عێراق بوو.

یەك بوو لەسەرۆك كۆمارە خۆشەویستەكانیش .بەپێی پڕۆتۆكۆل دەبوایە شایستەی عێراقی وەربگرێ ,بەئالای عێراق تەرمەكەی بێتەوە .بەلام دەماغ سزەكانی مامەلەچی بە مام جەلال و رێبازی مام جەلال بەدوو قسەی بریقەداری جەماعاتی دەوڵەتە خەیالیەكە فریویان خواردوو لێنەگەڕان ئەم كارە وەك خۆی بكرێ .ئەگەرچی ئەگەر زۆرجار بۆچوونە ,بەلام دلنیام ئەگەر ئەوێ رۆژێ مام جەلال لەبەغدا رێوڕەسمی بەئالای عێراقەوە بۆ بكرابایە .جۆرێك لە ساردبوونەوەش دەبوو لە هێزە عێراقیەكان .بەلام جەماعات نەخشەكەیان بەهۆی دەماغ سزەكانی یەكێتی باش دە ڕۆیشت بۆ ئەوەی هێزە عێراقیەكان زیاتر تورە بكەن و زووتر پەلاماریان بدەن و ئەوانیش بەرنامەی تەخوین كردن بەخیانەتیان بۆ داڕشتبوون.

ئەمڕۆ بەبۆنەی جێگۆڕكێی مام و برازا هەولێر هەمووی كراوە بە ئالای ئیحتیلالی عێراقی ,وەرە تۆ ئەوەندە دەماغ سز بیت و تێنەگەی سەرۆك كۆماری عێراق بە ئالای هەرێمێك رێورەسمی ناشتنی بۆ بكەی .كابرای بەرژەوەندزانیش دەبێتە سەرۆكی هەرێمێك بە ئالای كۆماری فیدڕاڵ رێورەسم بۆخۆی دەكات .ئای عەقل لە كوێی دەماغ سز چۆن ئەم نیشتمانەیان وێران كرد.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە