هازارد لەبارەی میسیەوە چی دەڵێت؟


ژیان: 
ئیدین هازاردی ئەستێرەی بەلجیكی و یاریزانی نوێی ریال مەدرید، ئامادە نیە بەراوردی خۆی بكات بە میسی و دەڵێت ئەو باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە. 

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریەكەی ئەمشەوی هەڵبژاردكەی هازارد لەوەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا لەبارەی میسیەوە وتی ” ئەمە ئەستەمە، نازانم چۆن باسی بكەم، ئەگەر بەراستی وەڵامتان بدەمەوە، میسی هەموو یارییەك گۆڵ تۆمار دەكات و ئەسیستێك دەكات، من نا، نە دەتوانم میسی بە خۆم بەراورد بكەم، نە من بە مێسی بەراورد دەكرێم".

ئەو ئەستێرە بەلجیكیە وتیشی: میسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە و ئێمە هەندێك شتمان لە یەكتری دەچێت بۆ نمونە باڵامان خێراییمان.