ئەمریكا 3 كەسایەتی و 13 قەوارەی خستە لیستی سزاكانیەوە


ژیان: 
ئەمریكا سزای بەسەر 13 قەوارە و 3 كەسایەتی نزیك لە حكومەتی بەشار ئەسەد سەپاند و مامەڵەكردنی لەگەڵ ناوەندە نیودەوڵەتیەكان قەدەغە كرد. 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ سێ شەممە رایگەیاند: سزاكان بەسەر 3 كەس و 13 قەوارەدا سەپێنراون كە قەوارەكان لە شارەكانی لازقیە و دیمەشق و دوبەی و بەیروت و حمس تۆمار كراون.

ئەوە جگە لەوەی كە سێ كەسایەتی دیاری سوریاش لە لیستەكەدا بونیان هەیە كە خەڵكانی نزیك لە سەرۆكی سوریان و بەهۆی ئەوەی پەیوەندیان بەو حكومەتەوە هەیە كاروبارەكانیان قەدەغە دەكات.