قالە مەڕە بەهۆی هەژاریەوە نەیتوانی خەڵاتە جیهانیەكەی لە ئەڵمانیا وەربگرێت


ژیان: 
قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو به قالە مەڕە 

خەڵكی شاری بۆكان لە ساڵی1925هاتۆتە دنیاوە

گەرچی خوێندكار نەبوو بەڵام زیاتر لە 170مەقامی لەبەربوو.

لە بنەماڵەیەكی هەژار لە دایك بوو و زیاتری تەمەنی خۆی بە شوانی و شمشاڵ ژەنی تێپەڕاندووە.

 شمشاڵەكەی زیاتر لە 150ساڵ تەمەنی هەبوو ئەو لە سەردەمی گەنجیدا كڕیبوی و لە ژیانی دا لە خۆی دووری نەدەخستەوه.

بە هۆی زیرەك بوون لە شمشاڵ لێداندا خەڵاتی زۆری وەر گرت وەكوو 1993لە ئەڵمانیا خەڵاتی باشترین شمشاڵ ژەن كەبە هۆی هەژاریەوە نەیتوانی بچێتە ئەو وڵاتە. 
لە ساڵی 2002خەڵاتی ئەنفال لە سلێمانی (پیرەمێرد) و دەیان خەڵاتی تر لە لایەن خەڵك و زانكۆكان و كۆڕه ‌ئەدەبی و مۆسیقاییەكان. 

لە لایەن شێخ محەمەد شێخی بورھان لە ناوچەی موكریان، كە قادری زۆری خۆش دەویست، لەبەر ئەوەی كە مێرمنداڵێكی زۆر ھێدی و ئارام بووە نازناوی قالەمەڕەی پێبەخشرا.

لە ساڵانی پەنجاكان و ساڵانی دواتر لە ناوەندەكانی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی كرماشان، سنە، تاران، مەھاباد و ورمێ بە دەنگی شمشاڵەكەی چەندین پارچە موزیكی پێشكەش.

بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە گەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژ حەسەن زیرەك ھاوكاری ھونەری كرد و لە پێشكەشكردنی گۆرانییەكانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی دەدا. 
باوكی نەبینیووە و دایكیشی لە تەمەنی ٦ ساڵانیدا كۆچی دوایی دەكا.

ساڵی ١٩٤٥-١٩٤٦ پەیوەندی بە كۆماری مەھابادەوە كردووە و دۆستایەتییەكی نزیكیشی لە گەڵ نەمران ھەژار و ھێمن موكریانی دا ھەبووە.

 لە دوای لەسێدارەدرانی قازی موحەممەدی سەرۆك كۆمار، قاچاغ دەبێ و ھانا دەباتە ئەشكەوتی گوڵاڵە، یان پەنای دەباتە ماڵی عەباس ئاغای سەركەپكان و ئەحمەد ئاغای كۆیە. 

ساڵانی ١٩٦٧-١٩٦٨ بۆتە ھاوڕێی مەلا ئاوارە و مەلا مەحموودی زەنگەنە و سولەیمانی موعینی. ھەر لەو سەروبەندەدا ماڵیان دەچێتە دەڤەری بۆكان. 

تا ساڵی ١٩٨٥ ھەر بە سەڵتی ژیاوە و خێزانی پێكنەھێناوە. ھونەرمەند قالەمەڕە ھەمیشە لە خەباتی كورددا بەشداری كردووە و ھاوڕێ و ھاوشانی تێكۆشەران بووە. 

لە نێو ھونەرمەندانی موزیكزانی وڵاتی ئێران و لە فیستیڤاڵە گەورە و پربایەخەكانی ھونەری موزیك لە ئێران ھونەرمەند قادر عەبدوڵڵازادە بە نازناوی "گنج متحرك" ناسراوە واتە "گەنجینەی گەڕاو" ناسرابوو، ئەمەش بە ھۆی ئەوەی كە ئەم بلیمەتە وەكوو گەنجینەیەكە كە پڕە لە موزیك. 

لە لایەكی دیكەوە ھونەرمەند قالەمەڕە لە دوو دەیەی رابردوودا لە سەر بانگھێشتی خوێندكارانی كورد لە زۆربەی ھەرە زۆری رێوڕەسمی ساڵوەگەری كارەساتی كیمیابارانی ھەڵەبجە لە زانكۆكانی جۆراوجۆری وڵاتی ئێران ئامادە بووە. 

قادرعەبدوڵازادە ناسراو بە (قالەمەڕە) شەوی پێنج شەممە ٢١ئایار ٢٠٠٩، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشییەكی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا ھێمن لە كۆڵانی لاچین ١٥ لە شاری بۆكان كۆچی دوایی كرد. 

رۆژی دواتر واتە ھەینی ٢٢ئایاری٢٠٠٩ بەشداری ھەزاران كەس لە گەلی بۆكان و شارەكانی دیكەی رۆژھەلاتی كوردستان تەرمی پیرۆزی بە پێی وەسێتی خۆی لە داوێنی ناڵەشكێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەندی مەز