سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی سوتانی دەغڵودانەوە رونكردنەوەیدا

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق

ژیان: 
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی كەوتنەوەی ئاگر لە دانەوێڵەی جوتیاران بە بابەتێكی ئاسایی دەزانێت و دەڵێت تا ئێٍستا 274 ئاگر كەوتووەتەوە. 

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند "ئاگركەوتنەوە حاڵەتێكی سروشتییە لە هەموو وڵاتانی جیهان و نابێت رووداوەكە گەورە بكرێت".

وەزیرانی عێراق، لە كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانیی هەفتانەی خۆیدا وتیشی "ئەو ئاگركەوتنەوانەی كە لە كێڵگەی دانەوێڵەكاندا ڕوودەدەن، حاڵەتێكی سروشتییە".

ئاماژەی بەوەش كرد، تا ئێستا ٢٧٣ رووداوی ئاگركەوتنەوە تۆماركراوە و نزیكەی ٤٠ هەزار دۆنمیش لە دانەوێڵە و بەرهەمی كشتوكاڵی بەهۆیانەوە سوتاون.