سەهۆڵ لە جوانكاریدا رۆڵی چیە


ژیان: 
سەهۆڵ یەكێكە لە ئەو كەرەستانەی زۆرێك لە شارەزایانی بواری پێست و خانمە ئەستێرەكان لە بواری جوانكاری بەكاری دەهێنن، سودی زۆریشی لێبینراوە لەلایەن بەكارهێنەرانیەوە. 

سودەكانی سەهۆڵ بۆ جوانكاری: 

دەتوانیت رۆژانە لە رێگەی دانانی چەند پارچە سەهۆڵێكی بچوك لە ژێر چاوت، پاش ماوەیەك ڕەشی ژێرچاو كە كێشەی زۆرێك لە خانمانە چارەسەر بكەیت.

پارچە سەهۆڵێك بكەرە ناو نایلۆنێكەوە و وەك ئیسفنجی بڵاوكەرەوەی ماكیاژ سودی لێببینە. 

دانانی سەهۆڵ بۆ ماوەیەكی كەم لەسەر پێست چارەسەرێكی گونجاوە بۆ نەهێشتنی زیپكە و پەڵەو بەردانی كونیلەكانی پێست.

دەبێتە هۆی هێشتنەوەی پێست بەگەنجی.

سەهۆڵ دەتوانێت پێست توند بكاتەوە ئەگەر دوای هەموو لێكردنەوەیەكی ماكیاژ بۆ ماوەی چەند خولەكێك لەسەر دەموچاو بهێڵدرێتەوە.