هۆكاری پاككردنەوەی فلتەری سپلێت بڵاودەكرێتەوە

سپلیت

ژیان:

کارەبای سلێمانی، ھۆکاری پاککردنەوەی فلتەری سپلیتی بڵاو کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، پێویستە مانگانە جارێک، فلتەری سپلیت پاک بکرێتەوە.

لەبارەی ھۆکاری پاککردنەوەی فلتەری سپلیتیشەوە دەڵێت" کە خەرجیی کارەبا بە ڕێژەی 10% کەم دەبێتەوە، توانای کارکردنیشی باشتر دەبێت".