ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

مووچە

ژیان:
دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 ی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامەو ئەمڕۆ مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت.

بەپێی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 12 ی حوزەیرانی 2019 مووچەی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان داەبەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی مووچە پشت دەبەستێت بە بڕی 378 ملیاری دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو پارەیەی بەغدا مانگانە رەوانەی دەكات كە بڕەكەی 522 ملیۆن دۆلارە بە موچەی پێشمەرگەشەوە