باکووری کوردستان؛ دوو سەربازی تورکیا کوژران

سەربازانی تورکیا

ژیان:

ئێوارەی دوێنێ سنووری پارێزگای دەرسیم لە باكووری كوردستان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان پەكەكە و سوپای توركیا ڕووی داوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازی توركیا كوژران و دوو کەسیشی دیکەش بریندار بوون.

بەپی هەواڵی ئاژانسەکانی تورکیا، لەمیانی به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای توركیا بۆ سەر پەکەکە له‌ گونده‌واره‌كانی دێرسم ئێواره‌ی دوێنێ شەڕ و پێکدادان هاتوەتە ئاراوە و دوو سەربازی تورکیا کوژران و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، سه‌ربازه‌ برینداره‌كان بە هێلیکۆپتەر گه‌یه‌ندراونەتە‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی دێرسم.