پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 22 تۆمەتباری راگەیاند

پۆلیسی سلێمانی

ژیان:

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 22 تۆمەتباری بە تاوانی جیا جیا لەماوەی 10 رۆژدا راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی هەواڵی ژیان) كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە" لەماوەی 10 رۆژی رابردودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین 22 تۆمەتباریان  بە تاوانی جۆراوجۆر دەستگیركردووە".

دەشڵێت" بەشێكی زۆر لەو تۆمەتبارانە زیادەڕۆییان كردووەتە سەر موڵك ‌و ماڵی گشتی و، سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كانیش به‌پێی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر به‌م مادده‌ یاساییانه‌ راگیراوان:

- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 31-406 كە تۆمەتباران تەقەیان لە هاوڵاتیان كردووە و دەستیشگیراوە بەسەر چەكی بەكارهاتوودا.

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 3-21ی چەك، دەستیشگیراوە بەسەر چەكەكەیدا.

- دو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی كە تۆمەتباران هەستاون بەفێڵكردن لە هاووڵاتیان ‌و پارە و كەلوپەلیان لێسەندون.

- تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی.

- دە تۆمەتبار دەستگیركراون كە زیادەڕۆییان كردووەتە سەر موڵك ‌و ماڵی گشتی.

- شەش تۆمەتباری دیکە دەستگیركراون بەپێی چەند ماددەیەكی دیکە لە یاسای سزادان.