سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی لە ئونەوە پێگەیشت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ژیان:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، نامەیەکی نوێی لە سەرۆکی کۆریای باکوورەوە پێگەیشتووە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئێوار دوێنێ بە کەناڵەکانی ڕاگەیاندی وڵاتەکەی ڕاگەیاند، نامەیەکی نوێی لە کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکوورەوە پێگەیشتووە.

ناوبراو نامەکەی بە نامەیەکی هاورێیانە ناوبردوە و ڕایگەیاندووە هەردوولا ئامادەن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشدا، پێدەچێت دیدارێکی دیکە لەگەڵ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور ئەنجام بدات لە داهاتوودا.

سەرۆکی ئەمریکا و کۆریای باکوور تا ئێستا دووجار پێکەوە کۆبوونەوەتەوە و دوایین جار لە ڤێتنام ترەمپ و ئون کۆبوونەوەیەکیان بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن ئەنجام دا و لە کۆتاییدا کۆبوونەوەکە بەبێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهات.