سلێمانی؛ كۆگایەكی گۆشت و جگەر داخرا

كۆگایەكی گۆشت و جگەر

ژیان:
قائیمقامیەتی سلێمانی داخستنی كۆگایەكی  گۆشت و جگەر كە تەواوی خواردنەكانی ناوی بۆگەنیان كردوە و دوكانەكەشی بەهۆی پیسییەوە كرمی تێدابووە راگەیاند.

لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی هەواڵی ژیان) كەوتووە، قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە" بەپێی راپۆرتی لیژنەی یەكی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە ئاگاداركرانەوە لە بوونی كۆگایەكی  گۆشت و جگەر لە گەڕەكی سابونكەرانی شاری سلێمانی كەمەبەست لێی فرۆشتنیان بووە لەسەر عەرەبانە، لیژنەكە سەردانی ئەو كۆگایەی كردووە و دەركەوتووە بڕێكی زۆر جگەر و گۆشتی خراپبوو كەشێوەیەكی خراپ هەڵگیراوە بۆگەنیان كردبوو دوكانەكەشی بەهۆی پیسییەوە كرمی  تێدابووە،  دەستیان بەسەر بڕی زیاترلە 40 كیلۆ گرام جگەرو پارچەی  ئاژەڵی گەورە گرتووە كە لە دوكانەكەیدا بووە".

دەشڵێت" هەر بەپێی راپۆرتی لیژنەكە ئەو كۆگایە هیچ مەرجێكی تەندروستی و ژینگەیی تێدا نەبووە و هیچ مۆڵەتێكیشی نەبووە، دوای چەندجار ئاگاداركردنەوە و غرامەكردن و داخستن بەهۆی پابەند نەبوون بەمەرج و ڕێنماییە تەندروستی و پیشەییەكانەوە،  لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاگە دادەخرێت تا ئەو كاتەی پابەندی تەواوی مەرجەكان كاركردن دەبێتەوە ، هەربۆیە تەواوی ئەو جگەروگۆشتەی ناو كۆگاكە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت" .