هاتوچۆی كۆیە داوا دەكات تابلۆ بە ماتۆڕسكیل بدرێت

هاتوچۆی كۆیە

ژیان:
 هاتوچۆی كۆیە بەمەبەستی كۆنتڕۆڵكردنی سەرپێچی، داوا دەكات وەك ئۆتۆمبێل تابلۆش بە ماتۆڕسكیل بدرێت.

لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی هەوالی ژیان) كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە، رایگەیاندووە" پێویستە دوكان و پێشانگاكانی جۆرە ماتۆڕسكیلێك دەستی بەسەردا بگیرێت و قەدەغە بكرێت، چونكە هاوڵاتی لەكاتی كڕینی ماتۆڕسكیل بێ ئاگایە لەوەی كە قەدەغەیە".

دەشڵێت" تابلۆ بە هەموو ئەو ماتۆڕسكیلانە بدرێت وەك چۆن بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دەدرێت، لەپێناو كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو سەرپێچییانەی رۆژانە لەلایەن ماتۆڕسكیلەكانەوە دەكرێت".