پۆلیسی هەولێر: تاوانباری كوشتنی شۆفێرەكەی دوێنێ دەستگیركرا

روداوی هاتوچۆ

ژیان:
بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر دەستگیكردنی تۆمەتباری كوشتنی شۆفێرە گەنجەكەی ئێوارەی دوێنێی هەولێر راگەیاند، كە لە پاش روداوێكی هاتوچۆ بە پێنج گوللە كوژرا.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، تاوانباری کوشتنی شۆفێرەکەی دوێنێ دەستگیرکراوە و لێکۆڵێنەوە لەگەڵیدا دەکرێت.

وتیشی" دوو تۆمەتباری دانیشتووی هەولێر بە چەندین تۆمەت دەستگیرکراون و کە ڕێگرییان لەخەڵک کردووە بە ناوی ئاسایشەوە خۆیان ناساندووە و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە".

ڕوونیشیکردەوە"دوو تاوانبارەکە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و دەستیشیان بەسەر دەمانچە و کڵاشینکۆف و چەندین مۆبایل و ئۆتۆمبێلی ساختەدا گرتووە".