شارەزوور؛ پێنج ڕاوچی دەستگیرکران

پێنج ڕاوچی دەستگیرکران

ژیان:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنى پێنج راوچى له‌ سنورى شاره‌زوور راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد "له‌ ئه‌نجامی ده‌رچوونێكی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی شاره‌زوور له‌ پێناو پاراستنی سروشت و ژینگه‌ی سنوره‌كه‌یان، توانیان (2) هاوڵاتی ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ سه‌رقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون، هاوكات توانرا ده‌ستبگرن به‌سه‌ر (2) ئۆتۆمبێل و (1) ماتۆڕسكیل و (1) تۆڕ و (1) ماسی ڕاوكراو و (28) قولاپی ماسیگرتن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ ئه‌نجامی ده‌رچوونێكى دیكه‌ى هه‌مان به‌ش، توانرا (3) هاوڵاتی ده‌ستگیربكرێن كه‌ سه‌رقاڵی ڕاوكردنی ماسی بوون، هاوكات توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر (1) قولاپی ماسی و ئازادكردنی ماسیه‌كی زیندووی گه‌وره‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ ناو ڕووباره‌كه‌".

دەشڵێت، "په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ ڕێكخراوه‌ و ڕاده‌ستی دادوه‌ر كراوه‌ بۆ وه‌رگرتنی ڕێكاری یاسایی".