کرملین وادەی رادەستکردنی مووشەکی ئێس-400ی بە تورکیا ڕاگەیاند

مووشەکە ڕووسیەکە

ژیان:

بەرپرسێکی کۆشکی کرملین ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا موشەکی S-400 دەدەنە ئەنقەرە.

یوری ئۆكشاف، یەكێك لە یاریدەدەرەكانی كۆشكی كرملین لە ڕوسیا ڕایگەیاند، لە تەمموزی ئەمساڵدا مووشەکی ئێس-400ی وڵاتەکەیان دەدەنە تورکیا.

وتیشی، بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا کراوە، هیچ کێشەیەک بوونی نیە و بەمزوانە مووشەکەکەیان ڕادەست دەکەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و تورکیا سەبارەت بە کڕینی ئەو موشەکەبەرەو ئاڵۆزبوون ڕۆشتووە و ئەمەریکاش مۆڵەتی تا تەمموزی ئەمساڵی دابووە تورکیا تا لە کڕینی ئەو موشەکانە پەشیمان ببێتەوە.