تەقینەوەیەک عەفرینی هەژاند

پاشماوەی تەقینەوەکە

ژیان:
ئەمڕۆ چوارشەممە تەقینەوەیەک لە ناوەندی عەفرین ڕوویدا و سێ چەکداری نزیک لە دەوڵەتی تورکیا کوژران و برینداربوون.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڕەکی وڵات-ی ناوەندی عەفرین ڕوویدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەکە چەکدارێکی نزیک لە دەوڵەتی تورکیا کوژرا و دوو چەکداری دیکەش برینداربوون.

روونیشکراوەتەوە، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بەهۆی تەقینەوەکەوە ئۆتۆمبێلی گروپەکە ناسراوەتەوە.