پۆلیسی سۆران: بكوژی ئەو ژنەی دوێنێ كوژرا كوڕەكەی دەرچوو

پۆلیسی سۆران

ژیان:
پۆلیسی سۆران لەسەر ڕووداوی کوژرانی ژنەکەی ڕواندوز روونكردنەوە دەدات و دەڵێت" تاوانبارەكە كوڕەكەی دەرچوو".

لە روونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی هەواڵی ژیان) كەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆراندا هاتووە" توانرا کەسێک کە لە دایکبووی ١٩٩٧ە وەک گومان لێکراو بانگبکراوە بۆ لێکۆڵینەوەکردن لەسەر ڕووداوەکە،هەمان ڕۆژی ڕووداوەکە دانی بەتاوانەکەدا ناوە کە دەکاتە دایکی کوڕەکە".

دەشڵێت" تاوانبارەکە هۆکاری کوشتنەکەی بۆ دەمەقاڵێ و لێکتێنەگەیشتن لەگەڵ دایکیدا گەڕاندووەتەوە".

دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی رواندز رایگەیاند، تەرمی ژنێکی تەمەن ٧٥ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانیان ئەو ژنە کوژراوە و دەموچاوی شێوێنرابوو.