پەرلەمانتارانی کورد لەسەر مووچەی فەرمانبەران راپۆرتێك دەدەنە پەرلەمانی عێراق

پەرلەمانتارانی كورد لە لیژنەی دارایی

ژیان:

پەرلەمانتارانی كورد لە لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم راپۆرتێكی گرنگیان  ئامادەكردوە، ڕاشیدەگەیەنن، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بەشێوەی مانگانە بگاتە دەستی فەرمانبەران، بەپێچەوانەوە حكومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتەبەر.

چوار پەرلەمانتاری كورد (ئەحمەد حەمە رەشید، جەمال كۆچەر، شیروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵڵا) لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، لەسەر كێشەی نەوت و پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم راپۆرتێكی گرنگیان ئامادەكردوە.

دەشڵێن، راپۆرتێكمان ئامادەكردوە سەبارەت بەكێشەی نەوت و ئەو پارەیەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت، تیایدا چەندین راسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هەروەك راسپاردەی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مەلەفی نەوتی هەرێمی كوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە کوردانە ڕاشدەگەیەنن، ئێمە هەر چوارمان تەئكیدمان كردەوە كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بەشێوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حكومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتە بەر.

وا بڕیارە لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەماندا ئەو راپۆرتە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان.