گریزمان: پێدەچێت ئیسپانیا جێبهێڵم

ئانتوان گریزمان

ژیان:

ئەستێرە فەرەنسییەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هێشتا داهاتووی ڕوون نیە و ڕایدەگەیەنێت، پێدەچێت لە داهاتوودا ئیسپانیا جێبهێڵم.

ئانتوان گریزمان-ی فەرەنسی کە ماوەیەک پێش ئێستا ڕایگەیاند لە وەرزی هاویندا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی جێدەهێڵێت، لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، ناوی یانە نوێیەکەی تا دوو هەفتەی تر ئاشکرا دەبێت.

میدیا ئیسپانییەکان ڕایانگەیاندبوو گریزمان لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە گەیشتووەتە ڕێککەوتن بەڵام ناوبراو ڕەخنەی توند لە ڕۆژنامەی مارکا دەگرێت و دەڵێت، " کەمێک ئارامتان هەبێت خێرا بڕیار لەسەر داهاتووی من مەدەن، من زیاتر لە هەرکەسێکی تر دەمەوێ کە چارەنووسم یەکلایی ببێتەوە، بەڵام دەبێت سەبرمان هەبێت".

دەشڵێت، من نازانم لە ئیسپانیا دەمێنمەوە یان نا، ڕەنگە تا دوو هەفتەی تر هەموو شتێک ڕوون ببێتەوە.

ئەستێرە فەڕەنسییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، من ئەوەی دەمەوێ تەنیا ئەوەیە یاری تۆپی پێبکەم و چێژی لێ ببینم.