سەركردەكانی پارتی ناسنامەی نوێی سەرۆكی حزبەكەیان ئاشكرا دەكەن


ژیان: 
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی لەنوسینێكی فەرمیدا ناسنامەی نوێی سەرۆكی پارتی ئاشكرا دەكات و وەك رێبەری نەتەوەیی كورد پێناسی دەكات. 

ئەدهەم بارزانی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەیامێكی پیرۆزباییدا بۆ مەسرور بارزانی ناسنامەی نوێی سەرۆكی پارتی ئاشكرا دەكات و دەڵێت "ئێستاش وەك رێبەرێكی نەتەوایەتی كە بە ئەركێكی زور زور قورسترەوە ئەم نەتەوەیە بەرەوو دەڤرەخۆكی ئازادی هەمیشەی رێبەرایەتی دەكات". 

تا ئێستاش میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێن "سەرۆك"بەڵام ماوەی چەند رۆژێكە بەرپرسانی پارتی دەیانەوێت ناسنامەی نوێ بۆ بارزانی بدۆزنەوە، ئەدهەم بارزانی لە پەیامەكەیدا دەشڵێت "ملی رێز و حورمەت بۆ رێبەری نەتەوەی كورد جەنابی مەسعود بارزانی دادەنۆێنین كە بۆ چەندین سال لە ئەركە فەرمیەكانی دا كوردستان و گەلی كوردی بەم قوناغەی گەیاند". 

 ئەوە لە كاتێكدایە كە دوێنێ (تۆڕی هەواڵی ژیان) ئاشكرای كردبوو كە بارزانی دەیەوێت وەك مەرجەعی باڵای كورد لە هەرێمی كوردستاندا  بمێنێتەوە ئەگەر بێت و هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ریك بكەون لەسەر كاندیدێك بۆ سەرۆكایەتی پارتی.