سودەكانی بڕینی قژ


ژیان:
بڕینی قژ دەبێتە هۆی ئەوەی قژەكەت بەردەوام بەشێوەیەكی جوان رێكبخرێت و تەندروستی دەربكەوێت و ڕێگە لە دووبەشبوون و تووشبوون بە موخۆركە بگرێت.

بڕینی قژ باشترین یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریكردن لە هەڵوەرین و زوو ڕووتانەوە، چونكە قژەكە بەهێز دەكات.

خاوەن قژی لول و بژەكان زۆر گرنگە زیاتر بایەخ بە بڕینی قژیان بدەن، چونكە نەبڕینی مانای ئەوە نییە قژیان جوانتر دەردەكەوێت، بەپێچەوانەوە بڕینی بەهێز و جوانی دەكات.

كاتێك قژت كورت دەبێتەوە سەرنجڕاكێش و جوان دەردەكەویت، چونكە ڕوونتر جوانی ڕووخسارت دەردەكەوێت.

بڕینی قژت دەبێتە هۆی پاراستنی قژت و گەشانەوەی و زووتر درێژبوونەوە و بەهێزبوونی بەشێوەیەكی تەندروست.

بڕینی دەبێتە هۆی دووبارە بەهێزبوون و چڕبوونەوەی و گەشانەوە.