رۆناڵدۆ داوای گواستنەوەی هاونیشتیمانیەكی خۆی لە بەرشەلۆنە دەكات

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی پرتوگالی یانەی یۆڤانتۆس

ژیان: 
میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكردەوە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە دەستەی كارگێری یانەكەی كردووە لەوەرزی گواستنەوەی هاوینەی ئەم ساڵدا نیلسۆن سیمیدۆی هاونیشتیمانی بۆ یوڤانتۆس بگوازنەوە. 

ئەوەش ئاشكرا بووە كە كریستیانۆ بە ئیدارەی یانەكەی راگەیاندووە كە سیمیدۆ ئەزموونی پەیدا كردووە و هێزێكی باش بە بەرگری و هێرشبەر دەبەخشێت، بۆیە گواستنەوەی سودێكی زۆر بە یانەكە دەدات.

لە ماوەی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە 50 ملیۆن یۆرۆی كردبووە مەرجی دەستبەرداربوون لەم یاریزانە، بەڵام لە ئێستادا ڤاڵڤێردی بیركردنەوەی گۆڕیوە وداوای لە ئیدارەی یانەكەی كردووە ئەم یاریزانە نەفرۆشن و بە یاریزانێكی كاریگەری بۆ وەرزی داهاتوو وەسف كردووە.