نادیە موراد؛ داوای پاراستنی بەڵگەنامەی جینۆسایدی ئێزدیەكان دەكات

نادیە موراد، كچە چالاكوانی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی

ژیان: 
نادیە موراد داوا دەكات بەڵگەنامەكانی جینۆسایدی ئێزدیەكان بپارێزن و نەهێڵن ئاگر بكەوێتەوە و بۆ ئەوەی هیچ شوێنێك لەوانەی كە تاوانی تیادا كراوە لە ناو نەچێت. 

نادیە موراد، كچە چالاكوانی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، لەبارەی كەوتنەوەی ئاگری چەند رۆژی رابردوو لە سنوری شەنگال رایگەیاند: بەھۆی ئاگرەكەوە بەشێكی زۆری گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال سووتاون و كە تەرمی ھاوڵاتیانی ئێزدی قوربانی دەستی تیرۆریستانی داعشی تێدابوون.

ناوبراو لە پەیامێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبوك، ھۆشداریداوە لە فەوتانی بەڵگەنامەكانی جینۆسایدی ئێزدیەكان ئەوەش بەھۆی ئەو ئاگرەی لەدەغڵودانی جوتیارانی شەنگال بەردرا.

موراد داوادەكات لێپرسراوانی حكومی ناوچەكە ھەوڵەكانیان بخەنەگەڕ بۆ پاراستنی شەنگال و كۆتاییھێنان بە جینۆسایدی ئێزیدیەكان.

ئەو لە پەیامەكەیدا داوایشی كردوو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكانی كەوتنەوەی ئاگرەكانی سنوری شەنگال بكەن و قەرەبووی زیانلێكەوتووان بكەنەوە.