یەڵماز گۆنای، ئەو مرۆڤەی پارەی فیلمێكی دایە ئەو مامۆستایەی هەمیشە لێی دەدا


ژیان: 

یەڵماز گۆنای ناوی تەواوی یەڵماز حەمید ئۆغڵۆ بیوتون 

دەرهێنەر‌و ئەكتەر‌و نوسەری كورد. 

لەڕۆژی 1ی نیسانی 1937 لە گوندی ئینجە سەر بەشاری ئەدەنە لەباوك‌و دایكێكی كورد لەدایكبووە. 

لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خوێندنی یاسا و ئابوری تەواوكرد. 

لە تەمەنی21 ساڵیەوە دەستی كرد بە كاری سینەما. بەهۆی كەسایەتی و هەڵس و كەوتیەوە بە "پاشای ناشیرین" ناسرابوو. 

ساڵی 1957 وەك یاریدەدەری دەرهێنەر لەفیلمی (مناڵانی ئەم نیشتمانە) دەستیكرد بەكاری هونەری سینەما. 

53 سیناریۆی فیلمی نوسی‌و لە110 فیلمدا نواندنی كرد‌و 17فیلمیشی دەرهێنا‌و 4ڕۆمان‌و سەدان چیرۆكی بڵاوكردەوە. 

لەكاروانی هونەری خۆیدا 17 خەڵاتی سینەمایی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە كەبەناوبانگترینیان وەرگرتنی خەڵاتی چڵەخورمای ئاڵتونی فێستیڤاڵی سینەمایی كان بوو كە ساڵی 1982 بەرامبەر فیلمی (ڕێگا) پێیبەخشرا.

ئەو فیلمەی خەڵاتی كانی لەسەر وەرگرت باس لەژیانی سەختی كوردەكان دەكات لەباكوری كوردستان‌و نیوەی فیلمەكەشی لەزیندان بەرهەمیهێنا. 

گۆنای بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەكانیەوە چەندینجار زیندانی كراوە‌و زۆرێك لەفیلمەكانیشی لەنێو زیندان نوسیوە‌و دەرهێناوە‌ و لەكاتی سەردانیكردنی هاوڕێكانی بۆ زیندان ڕێنمایی دەكردن لەسەر شێوەی دەرهێنانی فیلمەكان. 

گۆنای خۆی دەگێڕێتەوە "ئەو دەمەی لەتوركیا دەمخوێند مامۆستایەكمان هەبو دەیزانی من كوردم ئەگەر بمزانیبایە‌و نەمزانیبا هەر لێی دەدام, ئەوە بو خوێندنم تەواوكرد. بیستم ئەم مامۆستایەم توشی شێرپەنجە بوە, داهاتی فیلمێكی خۆمم دایە بۆ ئەوەی چارەسەری نەخۆشیەكەی پێ بكات, هاوڕێكانم سەركۆنەیان دەكردم‌و دەیانگوت ئاخر بۆ؟وتم: نەمەسەلە ویژدانە‌و نەئینسانیەت, تەنها ویستم بزانێت كورد دێوەزمەنین‌و دەتوانن لێبوردەبن".

11ساڵی تەمەنی لە زیندان بردەسەر 

ساڵی 1981لەزیندان هەڵهاتوە‌و ڕویكردە وڵاتی فەڕەنسا ‌و لە 9ی ئەیلولی 1984 لەپاریس كۆچی دوایی كرد. 

بەرهەمە هونەریەكانی: 

ئەسپ ژن سیلاح (١٩٦٦)
فیشەك كارم تێناكا (١٩٦٧)
ناوم كەریمە (١٩٦٧)
پیرە نوری (١٩٦٨)
سەید خان (١٩٦٨)
گورگە برسیەكان (١٩٦٩)
پیاوێكی ناشیرین (١٩٦٩)
هیوا (١٩٧٠)
هەدەفی زیندوو (١٩٧٠)
عوسمان پیادە (١٩٧٠)
بابە (١٩٧١)
عیبرەت (١٩٧١)
قاچاخەكان (١٩٧١)
بێ هیواكان (١٩٧١)
بكوژەكان (١٩٧١)
سبەی دوا ڕۆژە (١٩٧١)
ئازار (١٩٧١)
شیوەن (١٩٧٢)
هاوڕێ (١٩٧٤)
ئەندێشە (١٩٧٤)
داماوەكان (١٩٧٥)
Sürü (1978)
دوژمن - ئینگلیزی (١٩٧٩)
ڕێگا (١٩٨٢)
دیوار (١٩٨٣)