ئێستا ...دۆزیمەوە ...


ژیان: ئەحمەد سەپان

لەدیمەشقی پایتەختی سوریا، چایخانەی ( تولەیتولە )م دۆزیەوە، کە ۱۹۷٥/٥/۱٥ چەندهەڤاڵێک یەکەم بەیاننامەی دامەزراندنی (ی .ن .ک)یان تیادا نوسی وبڵاویان کردەوە. کەمنیش بۆ ئەوانەی لەوێ بوون باسی مێژوی یەکێتی ومام و وەفای یەکێتیم کرد بۆ سوریا.

شاگەشکەبوون و زۆر ڕێزیان لێ گرتم،بەتەمەنەکانیان بەمێژووی مام ئاشنا و سەرسام بوون. ئیختیارێک ووتی بامنیش بۆ وەفای تۆ شەرەفی ئەوەم پێ ببڕێ پارەی چایەکەت بۆبدەم. چایچیەگەنجەکە ووتی منیش بۆ ڕێزی باوکی کۆچ کردوم کە ئەوکات لەوچایخانەیە بووە،پارە وەرناگرم و بیستومە کورد وەفادارن.




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە